ژووری ڕەوەندی کوردی دۆخی سیاسی و ناوخۆیی لەگەڵ گۆشەی بەریتانیا تاوتوێ دەكات
09/02/2025
ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان دۆخی سیاسی
و ناوخۆیی و پێشهات و ئاڵنگارییەكان لەگەڵ نوێنەرانی گۆشەی بەریتانیا تاوتوێ دەكات.
فوئاد جەمال رێكخەری ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی
گۆڕان لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕێگای وێبناری زووم بەڕێوەچوو، چەند پرسێكی ناوخۆیی و دۆخی
سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و رەوەندی كوردی و بزوتنەوەی گۆڕان خستەڕوو.
بەرپرسی پەیجوری رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەكات؛ لە كۆبونەوەی گۆشەی
بەریتانیا، گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی سیاسی و پێشهات و ئاڵنگارییەكان و دۆخی ناوچەكە
و كۆبونەوە و دیدار و بەشداری كارای رەوەندی كوردی لە چالاكییە سیاسی و رێكخراوەیی
و رۆشنبیرییەكان لە وڵاتانی دەرەوە كە تێیاندا روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەست بە
دۆزی كورد و یەكدەنگی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان جەختی لێكراوەتەوە و هەمو هەوڵەكانیش
بە ئامانجی بەدیهێنانی پشتیوانی زیاترە بۆ دۆزی گەلی كورد.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە جەختیانكردەوە كە
تەواوی هەوڵ و تواناکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرلەنوێ بەهێزکردنەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی
گۆڕان و پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی هەڵسوڕاوان.