ئەنجومەنی قەزای كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان: ئیدانەی هێرش و پەلاماری هێزە ئەمنیەكان دەكەین بۆ سەر جوتیارانی كوردچ

17/02/2025

مەكۆی كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان ئیدانەی هێرش و پەلاماری هێزە ئەمنیەكانی عێراق دەكات بۆ سەر جوتیار و خاوەن زەویەكانی سنوری ناحیەی سەرگەران و داوادەكات لایەنە پەیوەندیدارەكان بە پارێزگار و نوێنەرانی كورد لە بەغدا چارەسەری ریشەیی پرسەكە بكەن .

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە (17ی2ی2025) مەكۆی كەركوكی بزوتنەوەی راگەیەندراوێكی لەبارەی دواین پێشهات و رێگرییەكانی سوپا و هێزەئەمنییەكان بۆ سەر جوتیار و خاوەن زەویەكانی سنوری ناحیەی سەرگەران بڵاو كردەوە و تێیدا ئیدانەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەكات.

هاوكات داوا دەكات حكومەتی خۆجێی بە پارێزگار و  یەكە ئیدارییەكانی كەركوك و نوێنەرانی كورد لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان و حكومەتی عێراق ئەو هێرش و ڕێگریانەی سەر جوتیارانی كورد ڕابگرن و فشاربكەن بۆ كاركردن بەو یاسایانەی لە پەرلەمان پەسەندكراون و دەنگیان لەسەردراوە و بەوەش ماف بۆ جوتیارانی كورد لە سنوورەكە بگەڕێننەوە.


هەواڵی زیاتر