‎ژورى روەندى کوردى: داکۆکیکار دەبین لە جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان

22/02/2025

ژورى رەوەندى کوردى تاوتوێی ئامادەكارییەكانی بەستنی سێیەم كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و جەخت لە كاری پێكەوەیی و جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەكاتەوە بۆ روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان و قۆناغى نوێ.

‎بەسەرپەرشتی رێكخەری ژوری رەوەندی کوردی بزوتنەوەى گۆڕان و بەشداری ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی گشتی لە رەوەندی كوردی و ئەندامانی ژووری ڕەوەند و سەرجەم بەرپرسی ئەنجومەنەکان، لەكۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ لەسەر چالاککردنەوەى ئۆرگانەکان و پرسی کۆنفرانسی سێی نیشتمانی و کارو چالاکی داهاتووی ئۆرگانەکان تاوتوێ دەکات.

‎لە کۆبونەوەى ژورى رەوەندى کوردى و ئۆرگانەکانى ژورەکە کە لە رێگاى وێبنارى زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال رێکخەرى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاوڕونى دا لەبارەى بارودۆخى سیاسی کوردستان و پێشهات و ئاڵنگارییەكان و دوایین ئامادەکارییەکانى بەستنی سێیەم کۆنفرانسی نیشتمانی و هەوڵەکانى ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات سەرلەنوێ رێکخستنەوە و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکا گفتوگۆی گەرمی بەشداربوان بوو.

‎ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و بۆچونی خۆیان پەیوەست بە تەوەرەکانى کۆبونەوەکە خستەڕو، جەختیش کرایەوە ئۆرگانەکانى ژورى رەوەندى کوردى بەیەکگرتووی کاربکەن بۆ روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان و قۆناغى نوێ و داکۆکیکردن لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێگریکردن لە هەر كۆسپ و تەگەرەیەك بۆ هەنگاوەكانی قۆناغی نوێ.


هەواڵی زیاتر