ئەنجومەنی قەزای كفری گۆڕان: دوای 34 ساڵ راپەڕین دژی ستەم و نادادی، كفری بێناز و بێ خزمەت و پەاوێزخراو و گەنجەكانی بێكارن
10/03/2025
ئەنجومەنی قەزای كفری بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵیادی
راپەڕینی شارەكەدا، رایدەگەیەنێت؛ ڕاپەڕین ئامانج لێی بەگژاچوونەوەی ستەم و نادادیی
رژێمی دیكتاتۆری بەعس و دامەزراندنی حكومڕانی خۆماڵی بوو، بەڵام مەخابن لە دوای (34)
ساڵ هێشتا ئامانجەکانی وەکو پێویست نەهاتوونەتەدی و ئێستاش ئەم پیرە شارە بێ خزمەت
و کەموڕی و پشتگوێخراوە لەلایەن ئەو حکومەتەی کە خەڵکی گەرمیان بەگشتی و کفری بەتایبەتی
زۆرترین قوربانیان بۆ داوە، ئێستاش گەنجەکانی ئەم شارە بێنازن و بە دوای سەرەتاییترین
خزمەتگوزارییەکانی ژیانن کە ئەرکێکی زۆر سادەیی حوکمڕانانی دوای ڕاپەرینە بە دەم داوکارییەکانی
خەڵکەوە بچن.
دەقی ڕاگەیندراوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان لەساڵیادی
ڕاپەڕینی شاری کفری دا
ئەمڕۆ (34) ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕاپەڕینی خەڵکی شاری وەزیران
بەسەر ستەم و جەوری ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، لەم ڕۆژەدا کە پێشمەرگە و ڕەتڵی پارتیزانەکان
و شانە چەکدارەکانی ناوشار بە هاوکاری خەڵکی شارەکە توانیان لەماوەیەکی کەمدا دەست
بگرن بەسەر بنکە و بارەگا و مۆڵگەکانی بەعسیەکان و شارەکە بۆیەکەم جار هەوای ئازادی
هەڵبمژێت.
ڕاپەڕین کە ئامانج لێی بەگژاچوونەوەی ستەم و نادادیی رژێمی
دیكتاتۆری بەعس و دامەزراندنی حكومڕانی خۆماڵی بوو، بەڵام مەخابن لە دوای (34) ساڵ
لە ڕاپەڕین هێشتا ئامانجەکانی وەکو پێویست نەهاتوونەتە دی و ئێستاش ئەم پیرە شارە بێ
خزمەت و کەموڕی و پشتگوێخراوە لەلایەن ئەو حکومەتەی کە خەڵکی گەرمیان بەگشتی و کفری
بەتایبەتی زۆرترین قوربانیان بۆ داوە، ئێستاش گەنجەکانی ئەم شارە بێنازن و بە دوای
سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانی ژیانن کە ئەرکێکی زۆر سادەیی حوکمڕانانی دوای ڕاپەرینە
بە دەم داوکارییەکانی خەڵکەوە بچن.
لەم ساڵیادەدا درود بۆ شەهیدانی ڕاپەرین دەنێرین و ئومێدەکەین
ئەم یادەبێتە وێستەگەیەک بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم بەخۆیان بچنەوە و بەرهەمەکانی ڕاپەڕین
پشتگوێ نەخەن.
ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠٢٥/٣/١٠