تاجەگوڵینەی بزوتنەوەی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دانرا
16/03/2025
ئەمڕۆ یەكشەممە (٢٠٢٥/٣/١٦)، لە (٣٧)هەمین ساڵیادی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجەدا، لەلایەن شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان و جوانڕۆ محەمەد، تاجە گوڵینەی بزوتنەوەی گۆڕان و فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دانرا.
پێشتریش لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی سالیادەكەوە، بزوتنەوەى گۆڕان دوپاتی كردەوە كە پێداگرە لەسەر دابینکردنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاى هەڵەبجە و قەرەبوکردنەوەى شەهیدان و بریندارانى کیمیاباران كاركردنی رژد بۆ بەپارێزگاناساندنی لە ئەنجومەنی نوێنەران وەك ١٩ هەمین پارێزگای عێراق.