ژووری ڕەوەندی كوردی دوایین ئامادەكارییەكان بۆ كۆنفرانسی نیشتمانی لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٥ تاوتوێ دەكات
05/04/2025
ئۆرگانەکانی
ژورى رەوەندى کوردى تاوتوێی ئامادەكارییەكانی بەستنی سێیەم كۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن لەو وادەیەی
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دیاری كردووە لە (لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٥) و جەخت لە كاری پێكەوەیی
و جێبەجێکردنی بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەكاتەوە بۆ قۆناغى نوێ.
بە
سەرپەرشتی رێكخەری ژوری رەوەندی کوردی بزوتنەوەى گۆڕان و بەشداری ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی
و جڤاتی گشتی لە رەوەندی كوردی و ئەندامانی ژووری ڕەوەند و سەرجەم بەرپرسی ئەنجومەنەکان،
لەكۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ لەسەر پرسی کۆنفرانسی سێیەمی نیشتمانی و کارو چالاکی داهاتووی
ئۆرگانەکان تاوتوێ كرا.
لە کۆبونەوەى ژورى رەوەندى کوردى و ئۆرگانەکانى ژورەکە کە لە رێگاى وێبنارى
زوم ئەنجامدرا، فوئاد جەمال رێکخەرى ژورى رەوەندى کوردى بەرچاوڕونى دا لەبارەى بارودۆخى
سیاسی کوردستان و پێشهات و ئاڵنگارییەكان و دوایین ئامادەکارییەکانى بەستنی سێیەم کۆنفرانسی
نیشتمانی لەو وادەیەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكردووە
لە (10ی4ی2025) و هەوڵەکانى ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ، هاوکات سەرلەنوێ رێکخستنەوە
و چالاککردنەوەى ئۆرگانەکا گفتوگۆی گەرمی بەشداربوان بوو.
رێکخەری
ژووری رەوەندی کوردی، تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی ئایندەی بزوتنەوەی گۆڕان و بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی و شێوەی خۆڕێکخستنەوەی
ئۆرگانی بزوتنەوەی گۆڕان و رێكارەكانی خۆنوێكردنەوەی لە دایالۆگێکی هەمەلایەنەدا بۆ
ئامادەبوان ڕوون کردەوە، لای خۆیانەوە ئامادەبوانی کۆبونەوەکە
سەرنج و بۆچونی خۆیان پەیوەست بە تەوەرەکانى کۆبونەوەکە خستەڕو، داکۆکیکار بن لە جێبەجێکردنی
بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و جەختیش کرایەوە ئۆرگانەکانى ژورى ڕەوەندى کوردى بەیەکگرتووی
کاربکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان و قۆناغى نوێ و داکۆکیکردن لەسەر جێبەجێکردنی
بەرنامەى سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و ڕێگریکردن لە هەر كۆسپ و تەگەرەیەك بۆ هەنگاوەكانی
قۆناغی نوێ.