وەفدێكی رەوەندی كوردی بەشداری یادی قڕکردنی کوردە فەیلیەکان دەكات
13/04/2025
ڕۆژی ١٢/٠٤/٢٠٢٥ وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان پێکهاتبوو
لە (فوئاد جەمال سەلام ڕیکخەری ژوری ڕەوەندی کوردی، فەرهاد مارف ئەندامی ژوری ڕەوەند،
بەهادین حەسەن ئەندامی دەستەی بەڕێوبەر، سدیق حەمە سالح بەرپرسی بازنەی وێڵز)، لەسەر
بانگێشتی ڕێکخراوی کوردی فەیلی لە بەریتانیا بەشداری یادی (٤٥) ساڵەی مەرگەساتی کوردە
فەیلیەکانیان کرد.
لە دیدارەكەدا کە نوێنەری هێز و لایەنە سیاسیە
عێراقیەکان و باڵیۆزخانە و چەندین کەسایەتی سیاسی و ئاینی بەشداریان تیاداکرد، وتاری
بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن فەرهاد مارف، خوێندرایەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد کە کوردانی
فەیلی دوچاری ڕاگواستن بوون لە دروستبونی حوکمەتی عێراقەوە هەر لە دەرکردنی یاسای باری
كەسێتی و رەگەزنامەی عێراقی ژمارە ٤٢ لە ساڵی ١٩٢٤ تا یەکەم ڕاگواستنیان کە لەساڵی ١٩٣٧ بوە.
لە پەیامەكەی رەوەندی كوردیدا هۆکاری راگواستن
و قڕكردن و دژایەتی بەردەوامی فەیلییەكان بۆ پرسی نەتەوایەتی و مەزهەبی و ئابوری
گەڕێندرایەوە و تێیدا داواكرا حوکمەتی عێراق قەرەبوی خوشك برا فەیلیەکان بکاتەوە بەجۆری
کە شایستەی خەبات و تێکۆشانیان بێت هەروەها ئەو زۆڵمەی کە دژیان کراوە.
نوێنەرایەتی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان دیداری
لەگەڵ چەندین کەسایەتی سیاسی ئەنجامدا و تێیدا جەخت لە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی
گۆڕان بۆ چاكسازی و چەسپاندنی دادپەروەری كرایەوە.