ژووری ڕەوەندی کوردی لە هەشتەمین ساڵیادی كۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا سیمینارێك رێكدەخات

19/05/2025

ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەشتەم ساڵیادی کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، لەڕیگای وێبناری زوومەوە بە بەشداری ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوان سیمینارێکی بۆ (د. چیا عەباس) روناكبیر و دۆستێکی  نزیکی ڕەوانشاد رێكخست بە ناوی (ئاوڕدانەوەک لەیادەوەریەکان لەگەڵ خۆرە بزێوەکەی کوردستان).

سیمینارەکە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر و ئەندامانی ڕەوەندی کوردی و لەلایەن شۆخان فازیل لە وڵاتی فینداوە بەڕێوەبرا و سەرەتا بە پارچە پەخشانێکی د. چیا عەباس دەستیپێکرد و دواتر باسی لە ڕۆڵی گرنگی کاک نەوشیروان مستەفا لە بزووتنەوەی سیاسی و رزگارخواز و گۆڕانخوازی کوردستان کرد و وتی: "هەشت ساڵ تێپەڕی بەسەر کۆچی دوایی ئەو ڕێبەرە گەورەیەدا، بەڵام هزر و بیرۆکەکانی هێشتا زیندوون و ڕێگای چاکسازی و دیموکراسی ڕووناک دەکەنەوە."

دواتر چەندین کەسایەتی ناسراوی ڕەوەندی کوردی وتەی تایبەت بە ژیان و خەباتی کاک نەوشیروان مستەفایان پێشکەش کرد و لە سیمینارەکەدا چەندین لاپەڕەی ژیان و خەباتی سیاسی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا گفتوگۆكرا و وێستگە گرنگەکانی ژیانی سیاسی و بەرهەمە فکرییەکانی خرانەڕوو.

هاوكات لە چوارچێوەی سیمینارەکەدا، (خەباتی نەوشیروان مستەفا، بیرمەندی چاکسازی) بەرز هەڵسەنگێنرا و لای خۆیەوە فوئاد جەمال ڕێکخەری ژووری ڕەوەندی کوردی لە کۆتایی سیمینارەکەدا وتی: لێرە کۆبووینەتەوە نەک تەنها بۆ یادکردنەوەی کەسایەتییەکی گەورە، بەڵکو بۆ بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازەکەی کە ڕێبازی چاکسازی و دیموکراسی و خزمەتی گەلە، ئێمە وەک ژووری ڕەوەندی کوردی بەڵێن دەدەین کە هەوڵ بدەین بیر و ڕێبازی کاک نەوشیروان زیندوو ڕابگرین."


هەواڵی زیاتر