ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە
08/09/2025
ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان، دواین پەرەسەندنە سیاسیەکانی
کوردستان و ناوچەکە و دۆخی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆ دەكات.
لەو كۆبونەوەیەدا كە بە سەرپەرشتی فوئاف جەمال سەلام ڕێکخەری
ژوور لە رێگەی وێبناری زووم ئەنجامدرا، بڕیار و راسپاردەكانی كۆتا كۆبونەوەی
هاوبەشی جڤاتی نیشتمانی و گشتی گفتوگۆكرا، هاوكات باس لە گرفت و ئاستەنگ و لەمپەڕەكان
كرا و جەخت كرایەوە كە درێژە بدرێت بە چڕكردنەوەی هەوڵەكان و زاڵبوون بەسەر تەواوی
ئاستەنگ و سەرخستنی ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی نوێ و روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان.
دواتر بەشداربوان گفتوگۆ و ڕوئیای خۆیان لەبارەی هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەی داهاتوی گۆڕان و ئۆرگانەکانی دەرەوەدا و پێشنیار و سەرنجەكانیان خستەڕو، لەو سۆنگەیەوە کۆبونەوەکە بە یەکدەنگ
داوای بەزووی سەرپێخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و ئامادەیی دەربڕا
بۆ هەر هەوڵ و ئامادەكارییەك بۆ ئەو مەبەستە.