وتاری پێشمەرگە دێرینەکان لە دیداری گۆڕانخوازان
20/09/2025
دەقی وتاری
پێشمەرگە دێرینەکان:
ئامادەبوانی
بەرێز ..
پێشمەرگە
دێرینەکان، کەمئەندامانی سەنگەر و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پاراستنی هەرێمی کوردستان..
خۆشحاڵین
لەم دیدارە گرنگەدا، وەك ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، بواری ئەوەمان
هەیە لەگەڵ ئێوە بدوێین و باری سەرنجمان بۆ پشتیوانی بزوتنەوەکە و ڕێکخستنەوەی قۆناغی
ڕاگوزەر بخەینەڕوو.
هەموان
ئەو ڕاستیە دەزانین بزووتنەوەی گۆڕان لەهەلومەرج و دۆخێكدا دروستبوو، كە دەسەڵات حوکمڕانیان
لێوان لێوكردبوو لە گەندەڵی و ناعەدالەتی و پێشلكارە یاسایەكان، لەو کاتەوە تائێستا
دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان پێویستی بە گۆڕان و چاکسازی ڕیشەیی و بەنیشتیمانیكردنی
ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و بوارەکانی تری حوکمڕانی ماوە.
لە
ساڵی (٢٠٠٩)دا، دەرکەوتنی گۆڕان، جارێکی تر هیوای بۆ خەڵكی كوردستان و ئازادیخوازان
گەڕاندەوە، لەو نێوەندەشدا بێگومان جگەلە پشتیوانی هەموو چین و توێژەکان، ژمارەیەکی
زۆر لە فەرماندە و پێشمەرگە دێرینەكان و کەسایەتیە سەربازییەکان پشتیوانی سەرەكی سەرخستنی
بزووتنەوەی گۆڕان بوون، هەربۆیە جێی خۆیەتی لەم دیدارەدا سڵاو بۆ خۆڕاگری هەموو ڕێکخستن
و پێشمەرگەی دێرین و هەموو ئەو هاوڕێ بەڕێزانە بنێرین کە لە سێکتەرە ئەمنی و سەربازیەکانەوە
پشتیوانیان کردین و لەسەر ئەو هەڵوێستە بەرزەشیان بە سەدانیان دووچاری سزادان و نابڕین
و موچەبڕین بوونەوە.
لەم
قۆناغە نوێیەشدا، بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕێبەرایەتی بەرێز (دانا ئەحمەد مەجید) بەهەوڵ
و هیمەتی سەرجەم هەڵسوڕا و دامەزراوە و ئۆرگانەكانی دیکە، دەمانەوێت خۆمان ڕێکبخەینەوە
و وەکچۆن لە ژیانی پێشمەرگەیەتیدا بەسەر دەیان شکست و کۆسپی ژیان سەرکەوتین، ئێستا
بەسەر ئاڵنگارییەکانی سەر بزوتنەوەکە زاڵ بین و جارێكی دیکە متمانەی خەڵك و هاونیشتمانیان بۆ گۆڕان بە دەستبهێنینەوە، بە جۆرێک
نەک لەمپەرەکان تێپەڕێنین، بەڵکو بە ڕوانگە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانمانەوە بزوتنەوەی
گۆڕان ببێتە هۆکاری خێر بۆ نزیکبوونەوەی ئاڕاستە جیاوازەکانی سیاسەتکردن لەناوخۆی هەرێمدا.
هاوڕێیانی
بەشدار لە دیداری گۆڕانخوازان..
لەم
کاتەدا، بە پێویستشی دەزانین هاوتەرین بەو دۆخە ئاڵۆزەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەرەکانی
شەڕ لەناوچەکە و عێراق و کاریگەری ئەم دۆخە لەسەر هەرێم؛ دوبارە جەخت لەسەر پاکێجەکانی
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ چاکسازی و ڕێکخستنەوە و بە نیشتمانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی
و پۆلیس و ئاسایش و هێزە چەکدارەکان بکەینەوە. داواش دەکەین پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی
پۆلیس لەژێر فەرمانی دامەزراوە فەرمیەکان و وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ بن و دور
بخرێنەوە لە تەدەخولی حیزبی و کەسی، بەشێوەیەک بە گیانی بەرزی خۆشەویستی نیشتمان پەروەردە
بکرێن و ڕابهێندرێن و ئامادە بکرێن بۆ پاراستنی خاک و سەروەرییەکانی کوردستان.
لەكۆتاییدا،
ماوە وەك ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرنەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بەڵێن بە ئێوەی بەڕێز و تەواوی
گۆرانخوازان دەدەین، كە بە هەموو هێز و توانامانەوە پشتیوانی خۆرێكخستنەوە و
بەهیزكردنەوەی بزووتنەوەكەمان بین .
ڕایەڵەی
پێشمەرگە دێرینەکان
٢٠-٩-٢٠٢٥