ژوری ڕەوەندی كۆڕێك بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی مەدەنی و گۆڕانكاری سیاسی رێكدەخات
05/01/2026
لە درێژەی ئەو زنجیرە دیدارە رۆشنیبیری و هۆشیاریە
سیاسیەی ژوری ڕەوەندی كورد سازی دەكات، بە سەرپەرشتی فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژووری ڕەوەندی
کوردی، بە ئامادەبوونی زیاتر لە (١٠٠) بەشداربوو لە نوێنەرانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتی
گشتی ئەندامانی ژووری ڕەوەندی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەن و بازنەوان و ئۆرگانەكان و
هەڵسوڕاو و چالاکوان و کەسایەتی بێلایەن، ژوری رەوەندی كوردی بزوتنەوەی گۆڕان كۆڕێكی
بۆ عەبدوڵا مەلانوری، نوسەری پەرتووکی (مەشخەڵی
ژیانەوە) لە ڕێگەی وێبناری زوومەوە ڕێكخرا.
لە دەستپێكی كۆڕەكەدا کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند، فوئاد
جەمال لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵی بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە بەشداربووان،
ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگی فیكر و دۆزینەوەی رێگەچارەی دەربازبوون و گۆڕانكاری كرد،
لای خۆیەوە عەبدوڵا مەلانوری تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی كتێبەكە و جەختی لەسەر پێویستیی
خۆناسین کردەوە وەک کلیلی دروستکردنی کەسایەتییەکی ئازاد و هۆشیار. ئەو ئاماژەی بەوە
کرد کە مرۆڤی کورد پێویستە خۆی ڕزگار بکات لەو وەهم و خەیاڵانەی کە لە ڕابردوودا فیکر
و هەست و بیرکردنەوەکانی داگیر کردوون.
لای خۆیانەوە بەشداربووان سەرنج و تێبینی و پرسیارەكانیان
خستەڕو بۆ دروستبوونی دەرگای گفتوگۆ و جەخت لە گرنگی درێژەدان بەو زنجیرە كۆبونەوە
و دیدارانە و بەردەوامیدان بە خەباتی مەدەنی و گۆڕانكاری سیاسی كرایەوە.