وێنە؛ جڤاتی نیشتیمانی لە کۆبونەوەدایە
27/05/2019
کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ
گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان دەستی پێکرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، لە مەکۆی سەرەکی لە گردی
زەرگەتە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد بۆ تاوتوێ کردنی پرسی
خۆڕێكخستنەوە و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی گۆڕان و بەستنی دوەمین
کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان.
دوێنێ یەکشەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە و
تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەكەی کرد و
راسپاردەکانی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد بۆ تاوتوێ کردن و بڕیاردان لەسەری.
فۆتۆ/ بڕیار نامیق