ژووری ڕەوەندی کوردی: پاڵپشتی سەرخستنی كۆنفرانس و ڕێکخستنەوە و کاراکردن و بەهێزكردنەوەی بزوتنەوەی گۆرانین

15/02/2026

دانا ئەحمەد مەجید، لەگەڵ ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی بەستنی كۆنفڕانس و ڕایدەگەیەنێت: هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی کوردی وەك چۆن رۆڵی ئەساسی دەگێڕن لە بزوتنەوەی گۆڕاندا، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان هەبوو لە پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان لە خۆپیشاندانەكان و ڕووی دیپلۆماسیشەوە بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵوومییەتی گەلی کورد بە ناوەندەکانی بڕیار لە ئەوروپا و بەریتانیا و سەنگەرێکی بەهێزی نیشتمانی بون.

بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستەکان و ڕونكردنەوەی دوایین ئامادەكارییەكان و بۆ کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە کەرکوک لەو وادەیەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دیاریكردوە، دانا ئەحمەد مەجید، كۆبونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ ژووری ڕەوەندی کوردی ئەنجامدا.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژووری ڕەوەندی کوردی ەناوی ستافی ژووری ڕەوەندی کوردی و ئۆرگانەكانەوە بەخێرهاتنی ڕێکخەری گشتی کرد و ئاماژەی بە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە كرد، لای خۆیەوە و لە دەستپێکی قسەکانیدا، دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئۆرگانەکان و هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی کوردی کرد بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگ و کاریگەرەی کە هەیانبووە لە پشتگیریکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە ڕەوەندی کوردی لە ڕووی مەیدانی و ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان، و لە ڕووی دیپلۆماسییەوە بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵوومییەتی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا بۆ ناوەندەکانی بڕیار لە ئەوروپا و بەریتانیا، سەنگەرێکی بەهێز و نیشتمانی بوون.

پەیوەست بە كۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان كە بریارە سبەینێ (16ی 2ی 2026) لە شاری كەركوك ببەسترێت وەك ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەكەی دیاری كردوە، دانا ئەحمەد مەجید بەرچاوڕونی تەواوی دایە هەڵسوڕاوانی ڕەوەندی كوردی لەبارەی دواین ئامادەكارییەكان و چۆنیەتی بەڕیوەچوونی كارەكان و ئاماژەی بەوەكرد: ئەم قۆناغە پێویستی بە کاری پێکەوەیی و یەکڕیزییە و ئامانجمان ئەوەیە هەموان بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە بەرەو کۆنفرانس هەنگاو بنێین و دوپاتی كردەوە؛ کۆنفرانسی گۆڕان، بۆ هەموو گۆڕانخوازانە و سەکۆی کاری پێکەوەییە، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان هی هەمووانە و تەنها بە یەکگرتوویی و هەوڵی بەکۆمەڵ دەتوانین درێژە بەم ڕێبازە بدەین.
لای خۆیانەوە، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە سوپاس و ستایشی خۆیان بۆ ڕونكردنەوە و زانیاری و پێزانینەكانی دانا ئەحمەد مەجید دەربڕی و پاڵپشتی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و گەشبینی خۆیان بۆ ئایندەی بزوتنەوەی گۆڕان نیشاندا، بە ئامانجی سەرخستنی کۆنفرانسی کەرکوک و کاراکردنەوەی زیاتری ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆران  و دواتریش ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان ڕێکخەری گشتی و نوێنەری ئۆرگانەکان کرا بە مەبەستی دروستکردنی بەرچاوڕوونی تەواو بۆ سەرخستنی کۆنفرانسی کەرکوک و پەرەپێدانی کارەکانی ڕەوەندی کوردی لە داهاتوودا.


هەواڵی زیاتر