ڕەوەندی کوردی لە هۆڵەندا یادی (٣٨)هەمین ساڵی کیمیابارانی هەڵەبجە بەرز رادەگرن
16/03/2026
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان،
بەشێک لە ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی هۆڵندا یادی ٣٨هەمین ساڵی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەیان
کردەوە.
یادەکە بە سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی هەوراز جەمال ڕەفعەت،
نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو كە بە چەند ساتێک وەستان لەگەڵ سرودی نیشتیمانی
ئەی ڕەقیب بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان
دەستیپێکرد و تێیدا پەیامی ناوەندی هەڤکاری پارتە کوردستانییەکان و یەکێتی زانایانی ئاینی
ئیسلامی لە کوردستان، دواتر یادەكە بە پێشكەشكردنی چەند پارچە هۆنراوەیەک بۆ یادی شەهیدانی
هەڵەبجە وتەی ناوەندی جینۆسایدی کورد لەلایەن ئاورینگ شاوەیسەوە بەردەوام بو.
هاوكات پەیامی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا و نوێنەری
پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە دەرەوەی ووڵات خوێندرایەوە و لە کۆتاییدا بە خوێندنەوەی
پەیامی پلاتفۆرمی کورد بۆ کاری هاوبەش لە هۆڵندا، کۆڕەکە کۆتایی پێهات.