نوێنەری گۆڕان لە هۆڵەندا: كورد ئێستا لە هەمووكات زیاتر پێویستی بە یەكڕیزیە
12/04/2026
نوێنەری گۆڕان لە هۆڵەندا ڕایدەگەیەنێت؛ لەم رۆژە سەختانەدا
كە هەموو پارچەكانی كوردستانی پێدا تێدەپەڕیت، كورد لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە
یەكڕیزی و كاری پێكەوەییە.
هەوراز
باباجان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆران
بەشداریكرد لە بۆنەیەكی تایبەت بە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی
کوردستان لە شاری دان هاغ لە هۆڵەندا كە بەبەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕەوەندی
كوردی و نوێنەری پارتە سیاسیەكان بەڕێوەچو، تێیدا چەند سیمینار و وتەیەك پێشكەشكران.
نوێنەری
گۆڕان لە هۆڵەندا لە وتەیەكدا سەرباری پیرۆزبایی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان،
ئاماژەی بە دۆخی سیاسی و ئاڵنگاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد و ئەوەی بیرهێنایەوە
كە بەدرێژایی مێژو گەلی كورد لە پێناو خاك و نیشتماندا قوربانی گەورەی داوە و ئێستاش
بەردەوامە لە خەبات و تێكۆشان لە پێناو دۆزە ڕەواكەیدا.
ئەندامەكەی
جڤاتی نیشتمانی جەختی لە هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی گۆڕان كردەوە و وتیشی:
لەم رۆژە سەختانەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستان لە هەر چوار پارچەكەی
پێیدا تێپەڕدەبێت، گەلی كورد لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكڕیزییە، پێویستە
پارتە سیاسیەكانیش سەرباری جیاوازی تێڕوانین و دنیا بینیان لە پرسە نەتەوەیی و
نیشتمانیەكاندا یەكدەنگ و یەكهەڵوێستبن و لە یەك سەنگەری بەرگری و خەباتدا بن".