ڕەوەندی كوردی بە ئامادەبونی بەرپرسانی ئیداری و سیاسی هۆڵەندا ڕێوڕەسمی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی رێكدەخات
18/03/2026
لە شاری دەنهاخی هۆڵەندا، ڕەوەندی كوردی بە ئامادەبونی ژمارەیەك
بەرپرسی حكومی و سیاسی هۆڵەندیی ڕێوڕەسمی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی رێكخست و پەیام
و دەنگ و كەلتوری كوردی گەیاند.
لەو بۆنەیەدا كە هەریەك لە یان ڤان زانین پارێزگاری شاری دەنهاخ
(لاهای)، كاتی پێری پەرلەمانتار لە پارتی کرێکاران ( pvda )، چەندین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی
دەنهاخ و ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆكی (كەنەكە)، ڕێكخراوی ژنانی دەنهاخ، ژمارەیەك
چالاكوان و میوان ئامادەی بوون، هەوراز جەمال ڕەفعەت بابەجان بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەی
گۆڕان بەشداری كرد.
لەوچالاكیەدا كە لەلایەن ڕێكخراوی دێم نێد بەڕێوەچوو،
چەند وێڕای چالاكیەكانی نەورۆز دیاری كەلتوری كوردی پێشكەشی پارێزگار و میوانان
كرا و هۆنراوە و پارچە موزیك پێشكەشكران، لای خۆیەوە هەوراز بابەجان لە دیداری
لەگەڵ بەشداران و سیاسیە بەشدارەكان ئاماژەی بە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان گۆڕان
و پێداگری لە داكۆكی لە پرسی ڕەوای گەلی كورد كردەوە.