عەلی حەمەساڵح: بەردەوامی سیاسەتی ئێستای نەوت، هەرێم توشی قەیرانی قوڵ دەکات

30/05/2019

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات لە بەردەوامی سیاسەتی ئێستای نەوتی هەرێم و رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر ئەم سیاسەتەی ئێستا به‌رده‌وام بێت، هه‌رێم له‌ (2020) توشی قه‌یرانێکی قوڵ ده‌بێت، هاوکات سێ رێگای خستوەتەڕو بۆ چاککرددنی سیاسەتی نەوت و داوای رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکات.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە شیکردنەوەیەکیدا بۆ راپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلیۆت سەبارەت بە داهات و هەناردەی نەوتی هەرێم، رایگەیاند؛ هه‌رچه‌نده‌
به‌پێی راپۆرته‌که‌ سه‌ره‌تا کۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرۆشراو به‌ دو ملیارو (125) ملیۆن دۆلار هاتوه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی یه‌ک ملیارو (456) ملیۆن دۆلاری ئه‌م پاره‌ خه‌رجکراوه ‌(له‌ خشته‌ی دیلۆیت ورده‌کاری خه‌رجیه‌که‌ کراوه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌ قه‌رزی تورکیا ئه‌وانی دیکه‌ ناڵێت به‌ کێ دراوه‌).

ئاماژەی بەوەکردوە، له‌ فرۆشتنی (39) ملیۆن و (949) هه‌زار به‌رمیل، پوخته‌ی
داهات (703) ملیۆن و (192) هه‌زار دۆلاره‌، واته‌ له‌ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نها
(17) دۆلار ماوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش
شکستێکی رونی سیاسه‌تی نه‌وته‌و ده‌بێت ئه‌مه‌ چاک بکرێته‌وه.

هاوکات سێ رێگای خستوەتەڕو، بۆ چاککرددنی سیاسەتی نەوت
و داوا دەکات؛ لە زوترین کاتدا سندوقی داهاتی نه‌وت دروستبکرێت، کۆی پاره‌ی نه‌وت
پێش هه‌ر خه‌رجیه‌ک بێته‌ ئه‌م سندوقه‌ (وه‌ک له‌ یاساکه‌دا هه‌یه‌). چه‌ندین کۆمپانیا
به‌ناوی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی ملیۆنان دۆلاریان به‌گه‌نده‌ڵی بردوه‌،
ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ ئه‌مه‌ بکرێت. لە خاڵی سێیەمیشدا پێشنیار دەکات، پاش
پێکهێنانی حکومه‌ت وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم بچێته‌ به‌غدا بۆ رێککه‌وتنی یه‌کجاری
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت.

عەلی حەمەساڵح هۆشداری دەدات سەبارەت بە بەردەوامی ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی ئێستای نه‌وت و دەڵێت: "ئەگەر ئەم سیاسەتەی ئێستای نەوت به‌رده‌وام
بێت، هه‌رێمی کوردستان له‌ (2020) توشی قه‌یرانێکی قوڵ ده‌بێت. به‌پێچه‌وانه‌ش به‌
چاکسازی له‌که‌رتی نه‌وت و خه‌رجییه‌کان و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، دۆخی هه‌رێم
بوژانه‌وه‌ی گه‌وره‌ به‌خۆی ده‌بینێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌کان بۆ
زیادکردنی ئه‌م داهاته‌ که‌مه‌ی نه‌وت سێ بڕه‌ پاره‌ی وه‌رگرتوه‌، که‌ هیچ په‌یوه‌ندی
به‌ داهاتی نه‌وتی خاو نیه‌، ئه‌وانیش (91)ملیۆن دۆلار، گۆڕانکارییه‌ له‌ ره‌سیدی حسابی کڕیاره‌کان(
ده‌درێته‌وه‌)، (313) ملیۆن دۆلار داهاتی
گرێبه‌سته‌کانی به‌شداریکردن له‌ به‌رهه‌مهێنان، (86)ملیۆن دۆلاری پێشه‌کی بۆ فرۆشتنی نه‌وتی داهاتو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز لە هەرێمـی
كوردستان راپۆرتی شەشەمی کۆمپانیای دیلیۆت- ی سەبارەت بە داهات و هەناردەی
نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە، کە تایبەتە بە سێ مانگی کۆتایی ساڵی (2018) و لەو
ماوەیەدا، (39) ملیۆن و (399) هەزار و (182) بەرمیل نەوت فرۆشراوەو نرخی
یەک بەرمیل (51.571) دۆلار بوە.


هەواڵی زیاتر