ژووری ڕەوەندی کوردی گۆڕان جەخت لە نوێکردنەوەی شەرعییەتی ئۆرگانەکان دەکاتەوە

05/04/2026


ژووری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی ناوخۆیی و گۆڕانکارییە سیاسییەکان، بە سەرپەرشتی فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژوری ڕەوەندی کوردی و بە بەشداری بەرپرسی ئۆرگانەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هەڵسوڕاوە دیارەکان  لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زووم ئەنجامدا.

لە كۆبونەوەكەدا، جەخت لە پێویستیی دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکان کرا بۆ خۆڕێکخستنەوەی ناوخۆیی و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و گرنگی نوێکردنەوەی شەرعییەتی دامەزراوەکانی بزوتنەوەکە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پێگەی ڕاستەقینەی گۆڕان خرایەڕو.
هاوكات بە وردی لە دۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئاڵنگاریەكانی بەردەم بزووتنەوەکە و پرۆسەی سیاسیی لە هەرێم تاوتوێكرا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەشداربووان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ڕەوەندی کوردی پێویستە ڕۆڵێکی کاریگەرتر بگێڕێت لە پشتیوانیکردنی دۆزە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی، هەروەها بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان و گەیاندنی دەنگی گەلی کورد بۆ دەرەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان دایە بۆ زیندووکردنەوەی ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و داڕشتنەوەی ستراتیژییەتی کارکردنی لە تاراوگە.


هەواڵی زیاتر