ئاراس وه‌لى: گرنگترین شت بەدیهێنانی سه‌قامگیری سیاسییە

01/06/2019

ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ هه‌رێمى كوردستان پێگه‌یه‌كى
تایبه‌تى هه‌یه‌ له‌ روى سەقامگیری سیاسیه‌وه‌، بۆیە گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ سه‌قامگیری
سیاسى به‌ده‌ستبهێنین به‌ هه‌مو هێزه‌كانه‌وه‌، دەشڵێت: پێویستە تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش
هه‌بێت بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كانى ئێستا.

ئاراس وەلی، ئەندامی جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ
سایتی دواڕۆژ سەبارەت بە پرسی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان وتی: کێشەی کەرکوک
تەنها پارێزگار نییە، به‌ڵكو هه‌مو ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانه‌، ده‌كرێت له‌ كه‌ركوك یه‌كده‌نگ
بین، ته‌نانه‌ته‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتو كارێكى وا بكه‌ین به‌ یه‌ك لیست به‌شداربین،
بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى كورد ئه‌وه‌نده‌ى تر له‌و شاره‌دا لاواز نه‌بێت، به‌ڵام گرنگ نییه‌
پارێزگارى كه‌ركوك له‌ كێ بێت، گرنگه‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ پارێزگارى لێبكرێت و له‌ده‌ستى
نه‌ده‌ین، پێویسته‌ له‌روى ده‌ستورییه‌ پێگه‌ى كورد بگه‌ڕێته‌وه‌، نوێنه‌رانى كورد
له‌ به‌غدا به‌ده‌نگ بێن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى له‌ چه‌ند رۆژى رابردودا له‌و
ناوچانه‌ به‌رامبه‌ر كورد كراوه‌".

وتیشی: له‌ دواین كۆبونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى
گۆڕان باسمان له‌ مه‌ترسییه‌كان كردوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، پێشنیارمان
كردوه‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان كۆببینه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك، قسه‌ى خێریش
ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى پارتى و یه‌كێتى.

سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی
حکومەت، ئاراس وەلی رایگەیاند؛ سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ دواى
جه‌ژنى ره‌مه‌زان، دواتر سه‌رۆكى هه‌رێم لیستى یه‌كه‌م راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانى
حكومه‌ت، بۆیه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى دیکە ده‌خایه‌نێت تا كابینه‌ى نوێ پێكده‌هێنرێت.


هەواڵی زیاتر