هەڵەبجە؛ وەفدێكی گۆڕان سەردانی مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەری دەكات

21/04/2026

ئەمڕۆ سێشەممە (21ی4ی2026)، وەفدێکی مەکۆی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان كە پێكهاتوون لە ڕێبەند ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەکۆ و سکرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی قەزا، سەردانی مەڵبەندی هەڵەبجەی کۆمەڵی دادگەری کوردستانیان کرد و لەلایەن مەشخەڵ ئەحمەد بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی دەستەی کارگێڕییەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی هەنگاوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان دوای بەستنی كۆنفرانس و پتەوكردنی پەیوەندیەكان بە ئامانجی خزمەتكردنی خەڵك.

هاوكات دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان بەتایبەت پێداویستیەكانی پارێزگای هەڵەبجە و خەڵكەكەی تاوتوێكرا و پێویستی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری شارەکە دوپاتكرایەوە.


هەواڵی زیاتر