وەفدی گۆڕان و لەگەڵ کونسوڵی هۆڵەندا کۆدەبنەوە
13/11/2026
ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، لە شاری سلێمانی، وەفدێکی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ خانم ئێستەر لۆفەن (Esther Loeffen)، قونسوڵی گشتیی بەوەکالەتی پاشایەتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا و بیروڕا لەسەر پەرەسەندنە سیاسییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
وەفدی گۆڕان پێکهاتبوو لە دلێر عەبدولخالق و ڕۆڤان سەروەت، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی، و کەیھان عومەر، بۆردی ژووری دیپلۆماسی.