ئەنجومەنی قەزای كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان چەند پرسێك تاوتوێ دەكات
14/11/2026
ئەنجومەنی قەزای كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان دۆخی شارەكە و ئاستی
خزمەتگوزاری و پێشهاتە نوێیەكان و چەند پرسێكی ناوخۆیی وهەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە
تاوتوێ دەكات.
ئەمڕۆ شەممە، بە سەرپەرشتی عەزیز حەمید زەنگەنە باژێروانی
كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجومەنی قەزا و ژمارەیەك لە بازنە و رایەڵەكانی سنوری پارێزگاكە
كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا دواین پێشهاتەكان و دۆخی خزمەتگوزاری
شارەكە و داواكاری و خواستی خەڵك و بەرەوپێشچوونە نوێیەكان گفتوگۆكران، هاوكات پەیوەست
بە دۆخی ناوخۆیی؛ هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە و قۆناغی نوێ تاوتوێكرا بەمەبەستی
رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان و جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خزمەتی
خەڵك و شارەكە.