پیرۆزبایی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌بۆنه‌ی‌ بڕیاری‌ به‌پارێزگابونی‌ هه‌ڵه‌بجه‌

30/05/2018

فراکسیونی گۆڕان لە ئەنجومەنی پاریَزگای سلیَمانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خەڵکی هەڵەبجەی هەمیشە زیندو دەکات بەبۆنەی رەزامەندی نواندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیَراق لەسەر بە پاریَزگاکردنی هەڵەبجەی خۆشەویست، هەر لەم چوارچیَوەیەدا داواکاری خۆمان ئاراستەی ئەنجومەنی نویَنەرانی عیَراق دەکەین بۆ پەسەند کردن و بە یاسایی کردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیَراق تایبەت بە به‌پاریزگا کردنی هەڵەبجە.
لەکۆتاییدا ئومیَدەوارین ئەم بڕیارە ببیَتە هۆکاری بوژاندنەوەو گەشەسەندنی پاریَزگای نوێی هەڵەبجە.
 دانا عه‌بدولکه‌ریم
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پاریَزگای سلیمانی


هەواڵی زیاتر