جڤاتی نیشتیمانی رێکخەری گشتی سەرپشک کرد بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان

05/07/2019

بەکۆی دەنگی جڤاتی نیشتیمانی بڕیاردرا رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەرپشک بێت لە دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستە وزاری و حکومییەکان.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەعات (10:30) خولەکی پێشنیوەڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی دیارکردنی میکانیزمەکانی دانانی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە وزاری و حکومییەکان کۆبوەوە، کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەکە کۆتایی هات.
بەپێی زانیارییەکانی (سبەی) لە کۆبونەوەکەدا جڤاتی نیشتیمانی بەکۆی دەنگ دەسەڵاتی دیاریکردنی کاندیدەکانی دایە دەست رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە.
هەر لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک بە (سبەی) راگەیاند؛ رێکخەری گشتی کاندیدی پۆستە وزارییەکان یەکلادەکاتەوە.

پێشتریش لەلایەن لیژنەیەکەی (13) کەسییەوە پۆلێنبەندنی سیڤی کاندیدەکان کرا و ئەمڕۆ پێشکەشی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کرا.


هەواڵی زیاتر