گۆڕان: پێویستە هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و بودجە رێککەون
08/07/2019
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، جەختی لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و رێککەوتنی هەردو حکومەتی ناوەند و هەرێم کردەوە لەسەر پرسی بودجە و نەوت.
ئەمڕۆ دوشەممە د.ئەشرەف عەبدولعال، به‌رپرسی به‌شی ئابوریی نه‌ته‌وه یەکگرتوه‌کان له عێراق سەردانی فراکسیۆنی گۆڕان کرد و گفتوگۆیان لەسەر پڕۆژەیەک بۆ رێککەوتنی حکومه‌تی عێراق
و هه‌رێمی کوردستان و جێبه‌جێکردنی یاسای بودجه‌ی عێراق و دۆسیەی نەوت و دابەشکردنی داهاتەکان و یاسای چاکسازی.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، رایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی یاسای بودجه‌ی عێراقین وه‌ک خۆی و زۆریشمان مه‌به‌سته یاسای نه‌وت و غاز له عێراق ده‌رچێت.
ئاماژەی بەوەکرد؛ دیدی نوێ پێویسته بۆ پێداچونه‌وه به سیاسه‌تی نه‌وتی هەرێمی کوردستان، ئه‌ویش به دروستکردنی سندوقی داهاتی نه‌وت و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق و شه‌فافیه‌ت له خه‌رجیه‌کانی کۆمپانیاکانی نه‌وت.
له‌باره‌ی پڕۆژه‌کانی چاکسازی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رونی کرده‌وه؛ ده‌رچواندنی یاسای چاکسازی و دروستکردنی سندوقی داهاتی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و ئاماده‌کردنی سیستمێکی نوێی بانکی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قۆرخکاریی به‌شێکن له به‌رنامه‌ی حکومه‌ت، که متمانه‌ی پێده‌درێت و ئێمه‌ش چاودێری جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌که ده‌که‌ین.
لەبەرامبەردا د.ئەشرەف عەبدولعال، ئامادەیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی ده‌ربڕی بۆ هاوکاری له پڕۆژه‌ی چاکسازی و ئاماژەی به پڕۆژه و هاوکاریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان کرد بۆ رێککه‌وتنی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت و موچه و سندوقی دابه‌شکردنی داهاته‌کانی عێراق.