وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌: له‌سه‌ر بنه‌مای‌ كارنامه‌ی‌ گۆڕان، له‌ حكومه‌تدا كار ده‌كه‌ین

13/07/2019

وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: لەسەر بنەمای كارنامەكەی بزوتنەوەی‌ گۆڕان، له‌ حكومه‌تی‌ نوێدا كار دەكەن.

كه‌مال موسلیم كه‌ له‌سه‌ر پشكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدا وه‌ك وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ به‌شداره‌، دوای‌ متمانه‌پێبه‌خشینی‌، له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند:
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پلانی‌ خۆی‌ بۆ چاكسازی‌ هه‌بوه‌ كه‌ له‌م حكومه‌ته‌دا به‌شداریی‌ كردوه‌، ئه‌و پلانه‌ی‌ گۆڕانیش له‌ كارنامه‌ی‌ حكومه‌تدا جێی‌ كراوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ كارده‌كه‌ین.

وتیشی‌: له‌ وه‌زاره‌تی‌ بارزگانیدا كار له‌سه‌ر چاكسازی‌ ده‌كه‌ین له‌ هه‌مو سێكته‌ره‌كاندا و دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌ كار ده‌كه‌ین له‌و وه‌زاره‌ته‌ و هه‌وڵی‌ خزمه‌تكردنی‌ هه‌مو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ كاریان
ده‌كه‌وێته‌ وه‌زاره‌ت.

وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و بوژانه‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ پیشه‌سازی‌ و بازرگانی‌ و زیادكردن و  بوژاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ و كارگانه‌ی‌ كه‌ كورستان
پێویستی‌ پێیانه.


هەواڵی زیاتر