عهلی حهمهساڵح: دورخستنهوهی بهڕێوهبهری گشتیی پهروهردهی سلێمانی نایاساییه
13/07/2019
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت: دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پۆستەكەی، لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە
سزای سیاسیە و بەهەمو شێوەیەك دژی دەوەستنەوە.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگهیاندوه، لە كۆتا رۆژەكانی كابینەی هەشتەمدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، فەرمانی بۆ لادانی مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەركردوە و دواتر وەزیری پەروەردە، نوسراوی بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەركردوە.
جەختیش دەكاتەوە كە ئەو بڕیارە بەشێوەیەكی نایاسایی دەركراوە و زیاتر سزایەكی سیاسییە، بۆیە ئەوان وەك فراكسیۆنی گۆڕان روبەڕوی هەر سزایەكی سیاسی دەوەستنەوە كە بەرامبەر هەر بەرپرس و كەسێك بكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، ئاماژەی بەوەشكردوە، بە شاهیدی هەموان، مامۆستا دڵشاد یەكێكە لە بەڕێوەبەرە گشتیە سەركەوتوەكان و بە هەمو توانایەك پشتیوانی دەبن.