ئاوات شێخ جەناب: هەوڵ دەدەین بە کردەیی وەزارەتى دارایى بکەینە وەزارەتى خەڵک
13/07/2019
ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم، رایدەگەیەنێت؛ هەوڵ و پلانیان بۆئەوەیە وەزارەتى دارایی یەکێک بێت لەو وەزارەتانەى کە بە کردەیی وەزارەتى خەڵک بێت و لەرێگەى سیستمێکى
بانکیى ئەلیکترۆنییەوە موچە دابەش بکرێت.
ئاوات شێخ جەناب کە دوێنێ چوارشەممە لە پەرلەمانى کوردستاندا وەک وەزیرى دارایى و ئابورى کابینەى (نۆ)ى حکومەتى هەرێم متمانەى پێبەخشرا، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ (سبەى) کە دواتر
دەقەکەى بڵاو دەکرێتەوە ئاماژە بە ئەولەویەتى کارى وەزارەتەکەى لەم قۆناغەدا دەکات و دەڵێت:"هەوڵدەدەین بۆ پەیڕەوکردنى شەفافیەتێکى زۆر و زیادکردنى سەرچاوەکانى داهات".
وەزیرى نوێى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم دەڵێت: "هەوڵدەدەین بۆ کۆکردنەوەى داهاتەکان بەشێوەیەک کە بەپێى پێداویستییەکانى خەڵک و بەپێى ئەولەویاتى خەڵک جارێکى دیکە و بەشێوەیەکى
دادپەروەرانە دابەش بکرێتەوە".