جڤاتی گشتی لە کۆبونەوەدایە
23/07/2019
وەک بڕیاربو سەعات (10)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کۆبونەوەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیپێکرد.
کۆبونەوەکە بۆ گفتوگۆ کردنە لەسەر چەند پرسێکی ناوخۆیی، لەوانەی کۆتایی هاتنی ماوەی کارایی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و خۆرێکخستنەوە و
بەستنی کۆنفرانسی نیشتیمانی.
پێشتر، دڵخواز كاكە رەش، سكرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند: جڤاتی گشتی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێدا چەند پرسێكی تایبەت بە بزوتنەوەكە تاوتوێ دەكرێت، لەوانە ماوەی كارایی دەستەی سەرۆكایەتی جڤاتی گشتی و ماوەی كارایی خانەی راپەڕاندن و ئامادەكارییەكانی كۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنی ناوخۆیی، بە مەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێك و ئەو رێكارانەی كە پێویستن بەمەبەستی رێكخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان.
لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا، جڤاتی گشتی دوای گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو پرسانە، پێشنیاز و راسپاردەکانی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەکات بۆ بڕیاردان لەسەریان.