راپۆرتی: لاوک ئەمجەد بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای دروستبونییەوە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی لە پاڵ خەباتی مەدەنی و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی، گرنگیدان بوە بە توانای مرۆییەکان. پرۆگرامی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەی هه‌رێمی کوردستان، له‌پاڵ بونیاتنانی ژێرخان و گه‌شه‌ی ئابوری‌دا، پێویستی به بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروسته که ده‌سته‌به‌ری بنیاتنانی که‌سایه‌تی مرۆڤ بکا وه‌ک بونه‌وه‌رێکی ئازاد و به‌رهه‌مهێن و خاوه‌ن ئه‌رک و ماف، چونکه دروستکردنی قه‌واره‌یه‌کی نیشتمانی به‌هێز، به‌بێ گەشەی سامانی مرۆیی مەیسەر نابێ. بە رای هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، تاکە سەرمایەی گەورە هەبوبێت، سەرمایە مرۆییەکەیەتی، بە پێویستیشی دەزانن گۆڕان لە ئایندەدا بەشێوەیەکی باشتر ئیدارەی ئەو سامانە مرۆییە بدات. دیدی نەوشیروان مستەفا بۆ توانا و سامانە مرۆییەکان نەوشیروان مستەفا بە درێژایی مێژوی ژیانی سیاسی خۆی هەمیشە جەختی لە گرنگیدان بە سامان و توانا مرۆییەکان کردوەتەوە و پێیوابوە کە کورد میللەتێکی زۆر پێشکەوتوە ئەگەر ئازادی پێ بدەن و فشاریان نەخەنە سەر، دەتوانن ببنە نمونەی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی وڵات. ساڵی(1991) و پێش یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەوشیروان مستەفا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ عوسمان عەبدولعەزیز، رابەر و پێشەوای كۆچكردوی بزوتنەوەی ئیسلامی دەڵێت: "دەبێت كەسی شارەزا كاروباری خەڵك لەناو پارێزگا و شارەكان بەڕێوە ببەن، من لەبەردەم ئێوەدا دان بەوەدا دەنێم، كە جگەلەوەی دەرچوی زانكۆی بەغدام خۆم زۆر لەوانە بەخوێنەوار دەزانم، كە كارگێڕی بەرەبون، من زمانی كوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و ئەڵمانی دەزانم، خۆم بە شایستەی ئەوە نازانم ببمە پارێزگاری سلێمانی". هەروەها نەوشیروان مستەفا دەڵێت: کۆمەڵگەی کوردی نزیکەی پێنج ملیۆن کەس دەبێت، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن، بونی ئەو ژمارە زۆر لە خوێندەوار و هەروەها هەزاران مامۆستا و ئەندازیار و پزیشک کە جێگەی شانازییە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەگەر رێگە بدرێت و ئازادی و دیموکراسی هەبێت دەتوانین خۆمان بەڕێوە ببەین و ببینە جوانترین نمونە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست. گۆڕان چۆن لە سەرمایە مرۆییەکان دەڕوانێت لە بەرنامە سیاسییەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا سەبارەت بە دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی ئاماژە بەوەکراوە: هه‌رێمی کوردستان، له‌پاڵ بونیاتنانی ژێرخان و گه‌شه‌ی ئابوری‌دا، پێویستی به بونیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروسته که ده‌سته‌به‌ری بنیاتنانی که‌سایه‌تی مرۆڤ بکا وه‌ک بونه‌وه‌رێکی ئازاد و به‌رهه‌مهێن و خاوه‌ن ئه‌رک و ماف، پێویستی به پیاده‌کردنی سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی هاوچه‌رخ و دیموکرات و سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌یه که ئامرازه‌کانی پێگه‌یاندنی که‌سایه‌تی و بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوڵاتیان دابین بکات، چونکه دروستکردنی قه‌واره‌یه‌کی نیشتمانی به‌هێز، په‌ره‌دان به سێکته‌ره جیاوازه‌کانی وڵات، رێزگرتن له ژینگه و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی له ئاست پێگه‌یاندنی نه‌وه‌کانی ئێستا‌و ئاینده‌دا، به‌بێ گەشەی سامانی مرۆیی مەیسەر نابێ. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی ده‌زانێ که دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌ی هه‌مو وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌مو سێکته‌ره‌کان هه‌رێم، له سێکته‌ری په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه بۆ سێکته‌ری وه‌رزش و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، تا سێکته‌ره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و خوێندنی باڵا و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات. پێویسته دادی کۆمه‌ڵایه‌تی ببێته به‌شێک له به‌رنامه‌کانی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌دان به سامانی مرۆیی، به‌رنامه‌کانی پێگه‌یاندنی منداڵ، نه‌وجه‌وانان، گه‌نجان، ئافره‌تان، پێشمەرگە، قوربانییە زیندوەكان، قوربانیانی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، فه‌رمانبەران، مامۆستایان، کارگوزاران، کرێكاران، جوتیاران، خانەنیشنان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، پهككەوتە و بەساڵاچوان، بازرگان و كاسبكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی وڵات و ره‌وه‌ندی کورد له هه‌ندران. له‌م پێناوه‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و یاساییه‌کان کۆشش ده‌کات به‌ئامانجی پایه‌دارکردنی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌دان به سامانی مرۆیی به‌پێی سێکته‌ره جیاوازه‌کان، به‌گوێره‌ی که‌رت و گروپ و ته‌مه‌ن و توێژ و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان. ئەرکان رەئوف، مامۆستای زانکۆ و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەی گۆڕان لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە بڕوایەکى تەواوى بەوە هەبو کە سودێکى تەواو لە سەرچاوە مرۆییەکان وەربگیرێت چ لەسەر ئاستی حیزبی و چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگە. لە لێدوانێکدا بۆ (سبەی) ئەرکان رەئوف وتی: نەوشیروان مستەفا بڕوای بەوە هەبو کە کەسەکان دەبێت پسپۆڕی و توانایان هەبێت دواتر هەڵبژێردرێن بۆ شوێنێکى شیاو لە هەمانکاتدا مەشقیان پێبکرێت و تواناکانیان هەڵبسەنگێندرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەگەر کێشەیەک هەبو چاکسازى تێدا بکرێت. ئەیوب عەبدوڵا پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هاوڕایە لەگەڵ ئەو مامۆستایەی زانکۆ و دەڵێت: بزوتنەوەى گۆڕان هەر لە سەرەتاى دامەزراندنییەوە بزوتنەوەیەکى جەماوەرى فراوان بوە و هەمو ناڕەزایەتییەکانى خەڵکى کوردستانى کۆکردۆتەوە و ئاراستەى کردوە، تاکە سەرمایەیەکى گەورە کە هەیبوبێت سەرمایە مرۆییەکەى بوە کە هەمو خەڵکە ناڕازییەکان و هەمو ئەو خەڵکانەى کە دەیانەویست گۆڕانکارییەک لەم وڵاتەدا بکرێت لە دەوری دروشمەکان و ئاڵاکەى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەتەوە. ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی گۆڕان بە (سبەی) وت :"کاتى ئەوە هاتوە ئەو توانا مرۆییەى کە لە ناو گۆڕان و هەناوى بزوتنەوەکەدا هەیە گرنگی پێ بدرێت ئەوەش لەرێگەی کردنەوەی خولی پێویست و پەرەپێدان بە توانای گەنجان لە هەمو ئاستەکان". بەوتەی ئەرکان رەئوف، گۆڕان سەرباری ئەوەی هەنگاوی باشی بڕیوە، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک گرفت هەبون، کە پڕۆسەی پەرەپێدان بە توانا مرۆییەکان بەشێوازێکی دامەزراوەیی نەکراوە، تا قۆناغێک نەوشیروان مستەفا خۆى ئیدارەى کردوە، بەڵام ئێستا پێویستە لە چوارچێوەی فۆڕمێکی فەرمیدا هەنگاوەکان بەرەو پێش بچن، ئەوەش لە رێگەی دروستکردنی ژورێکەوە کە ئیدارەى سەرچاوە مرۆییەکانى ناو بزوتنەوەى گۆڕان بکات و دواتریش ئەم ئیدارەکردنە بۆ قۆناغێک لە قۆناغەکان کە گۆڕان دەڕواتە حکومەت یان کاندیدەکانى بۆ پەرلەمان هاوکار بێت تابە شێوەیەکى باش بتوانێت خەڵکى شیاو لە شوێنى شیاو دابنێت. وتیشی :"سەرباری ئەوەی تا ئێستا هەنگاوەکان باش چونەتە پێشەوە و کەسى شیاو لەناو پەرلەمان و حکومەتدا دانراوە، ئەگەر چى بێ کەموکورتى نین، بەڵام ئامانجە سەرەکییەکە هەیە و دەکرێت ئەم فۆڕمە لە شێوەى ژورێکدا بێت یاخود فۆرمى کارکردنی مەکۆکان گۆڕانگارییان بەسەردا بهێنین، بۆ گرنگیدانی زیاتر بە پەرەدان بە سەرچاوە مرۆییەکان". هەروەک، ئەیوب عەبدوڵا بە پێویستی دەزانێت لەروی فکریشەوە گەشە بە توانای گەنجان بدرێت و ئەو هێزەی گۆڕان هەیەتی رێکی بخات، بەتایبەتیش ئێستا کە بزوتنەوەى گۆڕان بە نیازى کۆنفرانسی نیشتیمانییە بۆ خۆ رێکخستنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و داڕشتنەوەى سەر لە نوێى بەرنامەکانى خۆی، لە هەمانکاتدا پێویستە گرنگییەکى تایبەتى پێبدات بۆ ئەوەى ئەو بزوتنەوەیە هەمیشە لە گەشەکردندا بێت و بە گەنجى بمێنێتەوە و ببێتە جێى ئومێدى خەڵک و بۆ هەمیشە ئەو توانا مرۆییەى کە هەیەتى لە دەستى نەدات.