بەرپرسێکی گۆڕان ئەستۆپاکی دایە حکومەت
29/07/2019
سەرۆکی پێشوى دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئەستۆپاکی دایە حکومەتی هەرێم و رایدەگەیەنێت؛ تەواوى ئەو ئۆتۆمبێل و کەرەستانەى لە ئەستۆى بوە رادەستى کردوەتەوە.
رێبوار خەلیل هیدایەت سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم لە کابینەی پێشو لە پشکی گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە نامەیەکی ئاڕاستەی وتەبێژی کابینەی نۆیەم کردوە و تێیدا ئەوەى خستوەتەڕو کە دو ئۆتۆمبێل و چەکى پاسەوانەکانیشى رادەست کردوەتەوە و هیچ ئۆتۆمبێل و کەرەستەیەکى حکومەتی لە ئەستۆدا نەماوە.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا داوای لەو بەرپرسە حکومیانە کرد کە لە کابینەی پێشودا کەلوپەلی جۆراو جۆریان لە ئەستۆ بوە و ئێستا دواى ئەوەى لە
پۆستى حکومیدا نەماون بیگەڕێننەوە.