عەلى حەمەساڵح: باشترین بژاردە رێککەوتنێکى سەنگینە لەگەڵ بەغدا
29/07/2019
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان هەڵەکانى رابردوى دەسەڵاتدارانى هەرێم لە کەرتى نەوت و مامەڵە لەگەڵ ئەو کەرتە و مەترسییەکان بۆ داهاتو دەخاتەڕو، دەشڵێت: "ئێستا سیاسه‌تێکی ژێرانه و
باشترین بژارده بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی توشی قه‌یرانێکی قوڵ نه‌بێت، رێککه‌وتنێکی سه‌نگینه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستاى عێراق".
عەلى حەمەساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان نهێنى بڕیارەکانى سەربەخۆیى فرۆشتنى نەوت و شکستهێنانى ئەو سیاسەتە ئاشکرا دەکات و خەمڵاندن و هۆکارى گرفت وقەیرانەکانى رابردو دەخاتەڕو
بەشیوەیەک کە ئێستا ته‌نیا (10%)ى ئه‌و بڕە پاره‌یەى پێشتر باس دەکرا، وه‌ک داهاتی نه‌وت ده‌گاته وه‌زاره‌تی دارایی.
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان رونى دەکاتەوە کە لەئیستادا سیاسه‌تێکی ژێرانه‌و واقع بینانه و باشترین بژارده‌ش بۆ هه‌رێمی کوردستان لەپێناو ئەوەى توشی قه‌یرانێکی قوڵ نه‌بێت، "رێککه‌وتنێکی
سه‌نگینه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، چونکە هیچ سه‌رۆک وه‌زیرانێک وه‌ک عادل عه‌بدولمه‌هدی دڵسۆزانه نایه‌وێت کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ بودجه چاره‌سه‌ر بکات"
هەروەک باس لەوە دەکات بۆئەوەى لە (2020) هەرێمى کوردستان توشی قه‌یرانێکی گه‌وره نه‌بێت، "باشترین بژارده رێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئەوەش لەسەر
بنەماى دیراسه‌ی ورد، پێشبینی واقیعی، لێکدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کان، پێش دانوستان".