دانا عەبدولکەریم: (13) ملیار دینار بۆ رێگاوبانی سلێمانی تەرخانکرا
29/08/2019
وەزیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت؛ ئەنجومەنی وەزیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر دابینكردنی بڕی (13) ملیار دینار بۆ چاكسازیكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانه‌كانی پارێزگای سلێمانی.
دانا عەبدولکەریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن رایگەیاند؛ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ئه‌و رێگه‌یانه ده‌گرێته‌وه كه زۆر گرنگه چاكسازیی تێیاندا بكرێت، هه‌رچه‌ندە ئه‌و بڕه پاره‌یه ناتوانێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان
چاره‌سه‌ر بكات.
لەو لێدوانەیدا بۆ سایتی (ترافیک ئێف ئێم) دانا عه‌بدولكه‌ریم له‌باره‌ی پلانی چوارساڵی داهاتوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ بواری رێگه‌وبان وتی:"پلانی چوارساڵی داهاتو ته‌واو بوه و ئێستا سه‌رقاڵی پێداچونه‌وه‌ین، له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی داهاتودا پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ین".
بەپێی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (33) ملیار دینار بۆ چاكسازی له رێگه‌وبانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه كه له‌و پاره‌یه، (13) ملیاری دیناری بۆ سلێمانی، (10) ملیار بۆ هەولێر و (10) ملیاریش بۆ دهۆک دەبێت.