فراکسیۆنی گۆڕان: لابردنی سەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپە دژی دیموکراسییە
29/08/2019
لە پێشوازیی وەفدێکی هەدەپەدا، فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: لادانی سه‌رۆکی شاره‌وانییه‌کانی باکوری کوردستان دژی بنه‌ماکانی دیموکراسییه.
رۆژی چوارشەممە، وه‌فدێکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هەولێر سه‌ردانی فراکسیۆنی گۆڕانی کرد.
وەفدی میوان به گرنگییه‌وه باسی هه‌ڵوێستی گۆڕانیان له باره‌ی ره‌وشی سیاسی تورکیا و لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانیان کرد و ئاماژەیان بەوەکرد لە باشوریش به‌هۆی ئه‌و ئابڵوقەیە‌ی له‌سه‌ر که‌مپی مه‌خموره دۆخی به‌شێک له ئاواره‌کانی که‌مپه‌که خراپه.
لەبەرامبەردا فراکسیۆنی گۆڕان جەختی کردەوە کە لادانی نوێنه‌رانی هه‌ده‌په له سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانییه‌کان دژی دیموکراسییە.
فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: نابێت هاوڵاتیانی سڤیل بکرێنه قوربانی و رێگریان لێبکرێت، بۆ به‌دواداچونی ره‌وشی ژیانی دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ش ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری گۆڕان سه‌ردانی که‌مپی مه‌خمور ده‌که‌ن و هه‌مو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سڤیل نه‌بنه قوربانی.