شیرین ئەمین: ژیانی (12) هەزار کەس لە کامپی مەخمور لەمەترسیدایە

29/08/2019

شیرین ئەمین رایگەیاند: ماوەی (42) رۆژە گەمارۆ خراوەتە سەر پەنابەرانی کامپی مەخمور و دۆخی هاوڵاتیان لەڕوی تەندروستی و کار و هاتوچۆوە زۆر گران بوە و مەترسی لەسەر ژیانی (12) هەزار کەس هەیە.

رۆژی چوارشەممە هەردو پەرلەمانتار شیرین ئەمین و گۆران عومەر ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان و لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە دۆخی ئاوارەکانی کامپی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور و گوزەرانی خەڵکەکەی، سەردانی ئەو کامپەیان کرد.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیانەوە، شیرین ئەمین رایگەیاند: بۆ ئاگاداربون لە دۆخی ئاوارەکان، سەردانی کامپی مەخموریان کردوە و بۆیان دەرکەوتوە دۆخی کامپەکە لە روی تەندروستی و کار و هاتن و چونەوە زۆر گران بوە، داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق و نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن و بەهانای پەنابەرانەوە بچن.

وتیشی :"تائێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە هیچ نوسراوێکی فەرمی لەوبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە لەبەرئەوە کەس نازانێت بۆچی ئەم گەمارۆیە خراوەتە سەر مەخمور و پەنابەران، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بیستویانە گەمارۆیان خراوەتە سەر و بەو هۆیەشەوە ژیانی (12) هەزار کەسی مەدەنی لە مەترسیدایە".


هەواڵی زیاتر