فراکسیۆنی گۆڕان، دۆسیەی بندیوار و پۆلیسی پاسەوانی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تاوتوێ دەکات
03/09/2019
فراکسیۆنی گۆڕان ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵی و پۆلیسی پاسەوانی و بندیوار و وەرگرتنی ئابونەی حیزبی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ تاوتوێ دەکات.
رۆژی دوشەممە، فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ رێبەر ئەحمەد وه‌زیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبونه‌وه و چە‌ند دۆسیەیەکیان خستە بەردەستی وەزیری ناوخۆ بۆ بەدواداچون و چارەسەرکردنی لەوانە، تائێستا سه‌دان کارمه‌ند له وه‌زاره‌تی ناوخۆ په‌یوه‌ست نین به ده‌وامه‌وه "بندیوار"ن، وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیژنه‌یه‌کی پێکهێناوه بۆ نه‌هێشتنی بندیوارەکان لە وەزارەتەکەی.
فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد؛ نزیکه‌ی (64) هه‌زار پاسه‌وان له کوردستان هه‌ن، سه‌ر به چه‌ند دامه‌زراوه‌یەکی جیاوازن، بێ سه‌روبه‌ری و نادادی زۆر له‌دابه‌شکردنیدا هه‌یه، بڕیاره وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێداچونه‌وه‌ی پێدا بکات، هاوکات فراکسیۆنی گۆڕان کار دەکات به‌یاسا دۆسیه‌ی پاسه‌وانی چاره‌سه‌ر بکرێت.
دۆسیەیەکی دیکە کە خرایە بەردەستی وەزیری ناوخۆ، تائێستا ئابونه‌ی حیزبی زۆره‌ملێ و پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمی حیزبی له به‌شێک له دامه‌زراوه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هه‌ن، وه‌زیری ناوخۆ به‌ڵێنیدا رێگریی لێبکات و سزای سیاسیش نه‌هێڵێت.
هەروەک لەبارەی دۆسیەی چە‌ند گرێبه‌ستێک کە له وه‌زاره‌تی ناوخۆ کراون و دەرەنجامەکەی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتییه و گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی تێدایه، وه‌زیری ناوخۆ بڕیاریدا پێداچونه‌وه‌یان پێدا بکات، ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش که جێبەجێ نه‌کراون رابگرێت
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیمان به به‌ڵگه‌وه خسته به‌رده‌ست وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڵێنیدا به‌دواداچوان و بڕیاری پێویستیان بۆ ده‌ربکات.