سلێمانی، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێـتەوە
03/09/2019
جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێـتەوە، لە بارەی
راسپاردەكانی جڤاتی گشتی بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتیو
ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەكە.
بڕیارە ئەمڕۆ نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆببێتەوەو راسپاردەكانی جڤاتی
گشتی بزوتنەوەكە بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتیو ئەندامانی
خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، تاوتوێ بكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوێنێ جڤاتی گشتی گۆڕان كۆبوەوەو ڕەئوف عوسمان،
سەرۆكی جڤاتەك، بە KNN ی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی ڕێنماییەكانی
هەڵبژاردنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتیی و مەرجەكانی كاندیدبوون،
كراوە، ئاماژەی بەوەش كرد: ئەو كەسانەی خۆیان كاندید دەكەن، گرنگە كەسانی
بەتوانا و شیاو بن.
سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان ئەوەشی خستە ڕوو: بڕیارە رۆژی 12ی ئەم مانگە،
دەستەی سەرۆكایەتیی جڤاتی گشتیی هەڵبژێررێت و دوو ڕۆژ دواتریش، ئەندامانی
خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەر هەڵدەبژێررێن.