وەزیری ئاوەدانکردنەوە: لە چوار ساڵی داهاتو رێگای دوسایدی نێوان شارەكان تەواو دەكرێن
07/09/2019
وەزیری ئاوەدانكرنەوەی
حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ لە ئایندەیەكی نزیكدا دوسایدی (هەڵەبجە – سەیدسادق) بەڕوی
هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە و جەختیش دەکاتەوە، لە ساڵانی ئایندەدا رێگای دوسایدی نێوان
شارەكان تەواو دەكرێن و پڕۆژەی هێڵی ئاسنیش تەواوی كوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای
هەڵەبجەی كردو لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەدا رایگەیاند؛ لە ئایندەیەكی
نزیكدا بودجەیەكی پێویست بۆ بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەڵەبجە دابین دەكەن، بۆ ئەوەی
پڕۆژە پێویستیەكانیانی پێ ئەنجام بدەن، چونكە هەڵەبجە تایبەتمەندێتی خۆی هەیە و درێغی
ناكەن لە پێشكەشكردنی پڕۆژەكانیان.
هاوکات وەزیری ئاوەدانكردنەوە
پرۆژەی رێگای دوسایدی (هەڵەبجە - سەیدسادق)ی بەسەر كردەوەو ئاماژەی بەوەكرد؛
(95%)ی پرۆژەكە تەواو بوەو هەوڵدەدەن لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتودا بەڕوی هاوڵاتیاندا
بیكەنەوە و وتیشی بە تەواو بونی ئەم پڕۆژەیە ئاستی خزمەتگوزارییەكان دەچێتە قۆناغێكی
ترەوە.
هەروەک جەختیكردەوە،
هەوڵدەدەن لە ماوەی ساڵانی داهاتودا پرۆژەی دوسایدی نێوان شارەكان تەواو بكرێن و تا
چوار ساڵی ئایندە هیچ رێگەیەكی نێوان شارەكان نەمابێت دوساید نەكرابێت و بەیەكەوە
نەبەسترابێتەوە.
سەبارەت بە هێڵی
ئاسنیش، وەزیری ئاوەدانكردەوە وتی: "ئەو پڕۆژەیە لە پلانی چوار ساڵی ئایندەی
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیە و بە دڵنیاییەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و تەواوی
كوردستانیش دەگرێتەوە".
هەڵەبجە/ چۆمان
عوسمان