ئاوات شێخ جەناب: گرنگە هاوڵاتیان بەگڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن
16/09/2018
ئاوات
شێخ جەناب، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە لە گرنگی
بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردن و هەروەها دەنگدان بە لیستی ژمارە (148)ی گۆڕان و
کاندیدەکانی.
ئەمڕۆ
یەکشەممە، ئاوات شێخ جەناب، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و رێکخەری
ژوری کارگێڕی و دارایی بزوتنەوەکە سەردانی مەکۆی کفرییان کرد و جەختیان کردەوە
لەسەر چڕکردنەوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن و هەروەها گرنگی بەشداری هاوڵاتیان
لە هەڵبژاردنەکەدا.
رێکخەری ژوری کارگێڕی و دارایی بزوتنەوەی گۆڕان
بە پێویستی زانی کاربکرێت بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین
دەنگ بۆ لیستی ژمارە (148)ی گۆڕان و کاندیدەکانی، جەختیشی کردەوە لەوەی بەدیلی
گۆڕان هەر گۆڕانە.