سەرۆکایەتى پەرلەمان و بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە

11/09/2019

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد لە شارى سلێمانى و کۆبونەوە.

دوانیوەڕۆى دوشەممە، دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان (سەرۆک و جێگرى سەرۆک و سکرتێرى پەرلەمان) بە سەردانێکى فەرمى گەیشتنە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى و لەگەڵ شاندى بزوتنەوەى گۆڕان بە سەرۆکایەتى عومەر سەید عەلى، رێکخەرى گشتى کۆبونەوە.

بەپێى زانیارییەکان و لێدوانى پێشترى سەرۆک و جێگرى سەرۆکى پەرلەمان، ئامانج لەسەردانەکە بۆ وەرگرتنى پاڵپشتى لایەنە سیاسییەکان و دروستکردنى کۆدەنگی بو لەسەر ئەو بابەت و پڕۆژانەى رەهەندى چارەنوسساز و نیشتیمانییان هەیە لەوانە پرسى نوسینەوەى دەستور و هێنانەئاراى زەمینەیەکى تەشریعى لەبار بۆ جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەت بەتایبەت بۆ پرسى چاکسازی و بابەتى گفتوگۆى شاندى هەرێم و بەغدا بۆ بەدەستهێنانى مافە یاسایى و دەستورییەکانى خەڵکى کوردستان.


هەواڵی زیاتر