کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانی بزوتنەوەى گۆڕان دەستیپێکرد

14/09/2019

کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانی بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەکە دەستیپێکرد.

سەعات (10:00)ى ئەمڕۆ شەممە (14/9/2019) کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانی بزوتنەوەى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن دەستیپێکرد، پێش دەستپێکردنى کۆبونەوەکە کارزان گەردى، ئەندامى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان بە (سبەى) راگەیاند؛ ئامادەکارییەکان کراوە و هەڵبژاردنەکە بە سەرپەرشتى دادوەرێک و چاودێریى ئۆفیسى سلێمانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بەڕێوەدەچێت.

پێشتر جڤاتى نیشتیمانى بڕیاریدا لە (14/9/2019) پرۆسەى هەڵبژاردنى رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن بەڕێوەبچێت، رۆژى پێنجشەممەش (12/9/2019) هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى جڤاتى گشتى ئەنجامدرا و دەستەیەکى نوێ بۆ سەرۆکایەتى جڤاتەکە هەڵبژێردران.


هەواڵی زیاتر