شاندێکی ژنانی رۆژئاوا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە
25/09/2019
شاندێکی باڵای ژنانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئاسیا عەبدوڵا، لەگەڵ ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی باڵای ژنانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئاسیا عەبدوڵا، هاوسەرۆكی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم) و شاندێکی یاوەری لەگەڵ ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی لە سلێمانی کۆبونەوە و تاوتوێی رۆڵی ژنان کرا لەنێو پڕۆسەی سیاسی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردولا.
وەفدەکەی رۆژئاوای کوردستان جەختیان لەسەر گرنگیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی رۆژئاوا کردەوە.