ئامانجى سەردانى شاندەکەى پەرلەمانى کوردستان بۆ بەغدا

28/09/2019

شاندێکى پەرلەمانى کوردستان بە ئامانجى نیشاندانى نیازپاکى هەرێمى کوردستان و لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2020) لەبەغدایە و چەند کۆبونەوەیەکى بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداوە .

ئەمڕۆپێنجشەممە شاندێکى پەرلەمانى کوردستان کە لە سەرۆک و بڕیاردەرى لیژنەى لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی و جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پێکهاتون لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەگەڵ لیژنە هاوتاکانیان کۆبونەتەوە و بەپێى زانیارییەکان؛ ئامانجى شاندەکە پاڵپشتیکردنى هێنانە کایەى لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (2020).
سەرچاوەیەک بە (سبەى) راگەیاند؛ لە کۆبونەوەکەدا شاندی پەرلەمانی کوردستان ستراتیژییەتی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان خستوەتەڕو کە ئامانجى دروستکردنی پەیوەندی بەهێزە لە نێوان هەردولا، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان لێک تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوردا، هاوکات نیاز پاکی هەرێم دوپاتکراوەتەوە بۆ رادەستکردنی (250) هەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ لەبەرامبەر ناردنى شایستە داراییەکان و بودجەی هەرێمی کوردستان.


هەواڵی زیاتر