فراکسیۆنى گۆڕان دۆسیەى گەندەڵى و خواردنى مافى هاوڵاتیان دەخاتەڕو
04/10/2019
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لەبارەی هەمواری یاسای وەبەرهێنان و پێداچونەوە بە سیاسەتی وەبەرهێنان دەخاتە بەردەم سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و دەرکردنی بڕیار لەبارەیانەوە.
رۆژی سێشەممە، فراکسیۆنی گۆڕان بۆ چه‌ندین دۆسیه‌کی گرنگ، هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان و پێداچونه‌وه به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی زه‌وی و خواردنی مافی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان کۆبوه‌وه‌و بەپێی راگەیەنراوێکی فراکسیۆنەکە، چه‌ندین دۆسیه‌یان خستوه‌تەبه‌رده‌ست سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بڕیاره چه‌ند بڕیارێکی گرنگ له‌و باره‌وه ده‌ربچێت.
هاوکات فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ چه‌ندین پڕۆژه‌یان پێشکەش کردوە کە وەبەرهێن په‌یوه‌ست نه‌بون به گرێبه‌سته‌کانیانه‌وه و مافی هاوڵاتیان خواردوه، بڕیاره پێداچونه‌وه و بڕیاری پێویست بۆ هه‌مو ئه‌و پڕۆژانه ده‌ربکرێت کە زیاتر له (50) پڕۆژه گه‌نده‌ڵیی تێدایه و "چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێک، زه‌ویان وه‌رگرتوه بۆ پرۆژه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێک بکه‌ن، مۆڵه‌ت و زه‌ویه‌کانیان فرۆشتوه و چه‌ندین هاوڵاتی هه‌یه ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵه یه‌که‌ی نیشته‌جێبونیان کڕیوه، به‌ڵام پاره‌که‌یان خوراوه.
دەقی راگەیەندراوی فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی پڕۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان و هەنگاوەکانی فراکسیۆنەکەوە
ئه‌مڕۆ فراکسیۆنی گۆڕان بۆ چه‌ندین دۆسیه‌کی گرنگ، هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان و پێداچونه‌وه به سیاسه‌تی وه‌به‌رهێنان گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی زه‌وی و خواردنی مافی هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان کۆبویه‌وه.
فراکسیۆنی گۆڕان چه‌ندین دۆسیه‌ی خسته‌به‌رده‌ست سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بڕیاره چه‌ند بڕیارێکی گرنگ له‌و باره‌وه ده‌ربچێت.
- یاسای وه‌به‌رهێنان له رابردودا هۆکار بوه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین که‌س به‌ناڕه‌وا له‌سه‌ر حسابی خاک و خه‌ڵکی کوردستان بون به ملیۆنێر، ئێستا بڕیاره له‌و هه‌شت پرۆژه یاسایه‌ی بۆ چاکسازی بێته په‌رله‌مان یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌موار بکرێته‌وه.
-فراکسیۆنی گۆڕان زانیاری پێویستی له‌سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان خسته‌ڕو، که په‌یوه‌ست نه‌بون به گرێبه‌سته‌کانیانه‌وه و مافی هاوڵاتیان خواردوه، بڕیاره پێداچونه‌وه‌و بڕیاری پێویست بۆ هه‌مو ئه‌و پرۆژانه ده‌ربکرێت. زیاتر له ٥٠ پرۆژه گه‌نده‌ڵی تێدایه.
-چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌رێک، زه‌ویان وه‌رگرتوه بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێک بکه‌ن، مۆڵه‌ت و زه‌ویه‌کانیان فرۆشتوه! مۆڵه‌ت هه‌یه به ٢ ملیۆن دۆلار و هه‌یه به ١٤ ملیۆن دۆلار فرۆشراوه.
-چه‌ندین هاوڵاتی هه‌یه ماوه‌ی زیاتر له ٥ ساڵه یه‌که‌ی نیشته‌جێبونیان کڕیوه، به‌ڵام پاره‌که‌یان خوراوه، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایگه‌یاند: پێداچونه‌وه به هه‌مو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا ده‌که‌ین و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری پێویست ده‌ده‌ین.
- به‌شێکی زۆری پرۆژه‌کان، بڕیاربوه قوتابخانه‌و بنکه‌ی ته‌ندرستی تێدا بکرێت، به‌ڵام هیچی نه‌کراوه، بڕیاره پێداچونه‌وه بکرێت و بڕیاری پێویست ده‌ربکرێت.
-پرۆژه‌یه‌ک له هه‌ولێر به بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێکی تێدا بکرێت له به بایه‌خ ترین شوێنی هه‌ولێر خاوه‌نه‌که‌ی زه‌ویه‌کانی به متر ده‌فرۆشێت و به‌هاکه‌ی زیاتر له ٧٠٠ ملیۆن دۆلاره، داوامانکرد سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به زیادکردنی ئاشکرا ئه‌م زه‌ویه بفرۆشێت.
-فراکسیۆنی گۆڕان، به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستی له‌به‌رده‌سته که به‌رپرسێکی وه‌به‌رهێنان له گه‌رمیان ڕه‌شوه‌ی وه‌رگرتوه‌و داوامانکرد، لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ئیداری بکرێت، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایگه‌یاند: هه‌ر به‌رپرسێک له هه‌رکوێیه‌ک له گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلابێت یان ڕه‌شوه وه‌ربگرێت ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
-بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مافیان خوراوه‌و سکاڵایان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنان، سندوقی سکاڵا له شاره‌کان داده‌نرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، یان ده‌توانن سکاڵاکان له ڕێگای ئێمه‌وه بگه‌یه‌نن.
فراکسیۆنی گۆڕان