دەستەی بەرێوهبەری ئەنجومەنی ئەڵمانیا كۆبونهوه
27/10/2019
دەستەی بەرێوهبەری ئەنجومەنی ئەڵمانیا كۆبونهوه
رۆژی شهممه 26-10-2019، لە شاری بۆنی ئەڵمانیا هەریەكە لە بەڕێزان مامۆستا جەمال ئەندامی خانەی راپەڕاندن و ئاراس وەلی رێكخەری ژوری رەوەندی كوردی لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ دەستەی بەرێوهبەری ئەنجومەنی ئەڵمانیا و ژمارەیەكی دیار لە هەڵسوڕاوان كۆبونهوه.
لهكۆبونهوهكهدا باسی بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و هێرشی ناڕەوای دەوڵەتی تورك بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و رەوشی ئاڵۆزیەكانی باشوری عێراق و هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان لەئاست ئەم روداوانەدا كرا.
پاشان هەنگاوەكانی خۆرێكخستنەوەو هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆنفرانسی نیشتمانی تاوتوێ كران.