وەفدێكی ئەڵمانیا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوە
31/10/2019
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی
هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی بەردەم حکومەتی عێراق، وەفدێكی کونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا
لە هەرێم سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
وەفدەكە پێكهاتبو
لە سڤێن کڕاوسپێ، جێگری كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و لەلایەن هۆشیار
عومەر عەلی، رێکخەری ژور و ستەم کامیل، ئەندامی ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازیان
لێكرا.
لەكۆبونەوەكەدا
گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و پێشهاتەکانی بەردەم حکومەتی
عێراق و خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
هەر لە کۆبونەوەکەدا
وەفدی گۆڕان جەختیان کردەوە لەسەر داواکارییەکانی خەڵک بۆ دابینکردنی
خزمەتگوزاری
و ژیانێکی باشتر و بە پێویستیان زانی حکومەتی عێراق بەدەم داواکارییەکانەوە
بچێت، جگە لەوەش گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەوڵێکی چاکسازی و ریفۆرم
دوپات کردەوە و
پشتیوانی خۆی بۆ داوا رەواکانی خەڵک دەربڕی.