کۆبونەوەی هەڵسوڕاوانی ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو

03/11/2019

بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ سازدانی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، ئەنجومەنی بەریتانیای‌ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە.

رۆژی یه‌كشەممە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بە ئامادەبونی جەمال محەمەد سەرۆکی جڤاتی گشتی و ئاراس وەلی رێکخەری ژوری رەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەیەکی تایبەت بۆ هەڵسوڕاوانی سنوری لەندەن ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، دۆخی رۆژئاوای کوردستان و تێکۆشانی کورد لەو پارچەیە باسی لێوەکرا، دواتر و لە تەوەرێكی تردا بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، گفتوگۆ و سەرنج لە نێوان هەڵسوڕاوان ئاڵوگۆڕکرا.

ئەم کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە، لە دوای هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن، بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی ئۆرگانەکانی کۆبونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدات و ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی.


هەواڵی زیاتر