بەڕێوەچونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان
04/11/2019
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، ئەنجومەنی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە.
رۆژی یەکشەمە لە شاری مانچستەری بەریتانیا، بە ئامادەبونی جەمال حاجی محەمەد، سەرۆکی جڤاتی گشتی و ئاراس وەلی، رێکخەری ژوری رەوەندی کوردی، کۆبونەوەیەکی تایبەت بۆ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەو شارە رێکخرا.
لە کۆبونەوەکەدا دۆخی رۆژئاوای کوردستان و تێکۆشانی کورد لەو پارچەیە باسی لێوەکرا، دواتر و لە تەوەرێكی تردا بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، گفتوگۆ و سەرنج لە نێوان هەڵسوڕاوان ئاڵوگۆڕکرا.
لە دوای هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەراندن، بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئاستی ئۆرگانەکانی کۆبونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدات و ئامادەکاری دەکات بۆ بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان.