حکومەتى هەرێم رۆژانە (441) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات
06/11/2019
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایدەکات، مانگانە حکومەتى هەرێم (13) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، دەڵێت: رێککەوتنێکى دروست لەگەڵ بەغدا و چاکسازى لە داهات و خەرجییەکان گەرەنتى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمە بۆ ساڵى ئایندە.
لە راگەیەندراوێکدا، عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند: پاش به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه بۆ داهاتی نه‌وتی مانگی پێش‌و و به پشتبه‌ستن به داتای حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، رۆژانه هه‌رێمی کوردستان (441) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده کردوه، کە بەتێکڕا دەکاتە نزیکەى (13) ملیۆن به‌رمیل نەوت لە مانگێدا.
دەشڵێت: نرخى نەوت هەرچۆنێک بوبێت و بڕى هەناردەکراو هەرچەندێک بوبێت، له هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت ته‌نیا (22.67) دۆلار دراوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی کە دەکاتە (300) ملیۆن دۆلاره بۆ هەر مانگێک.
هەروەک رەخنە لە سیاسەتى نەوتى دەگرێت و ئاماژە بەوەدەکات، بۆچونیان رونبۆتەوە له‌سه‌ر خراپی سیاسه‌تی نه‌وت و کۆى سەرنج و رەخنەکانیشیان بۆ کابینەى نوێ ئامادەکردوە.
لە بارەى یاساى چاکسازیشەوە، عەلى حەمە ساڵح وتى: لە رێککەوتنى پێکهێنانى حکومەت یاساى چاکسازى کارى لە پێشینەبو، لە کارنامەى حکومەت یەکەم خاڵ بو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێک لێکتێنه‌گه‌یشتن کۆبونه‌وه‌کان دواکه‌وت و ئێستا سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت بڕیاریداوه له زوترین کاتدا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بکات.
جەخت لەوەش دەکاتەوە، به هه‌مو توانایانەوە هه‌وڵیانداوە بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی چاکسازی و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامن له‌م مانگه‌دا، پێشى وایە، ئێستا گه‌نده‌ڵی رێکخراو هه‌یه‌و مانگانه چه‌ندین ملیۆن دۆلاری خه‌ڵک بۆ چه‌ند که‌سێک ده‌ڕوات و دەبێت چارەسەر بکرێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان باس لە مەترسییەکانى سەر هەرێمى کوردستان دەکات و دەڵێت: نیوه زیاتری موچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له به‌غداوه دێت، هیچ به‌رچاو رونیه‌ک نیه عێراق چی لێدێت؟ ئایا ئه‌م حکومه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت، ئه‌م پێدانی پشکه به هه‌رێمی کوردستان ساڵی ئاینده به‌رده‌وام ده‌بێت.
بە بۆچونى عەلى حەمە ساڵح، رێگاى دروست چاکسازیى جدییە لە داهات و خەرجییەکان و رێککەوتنێکى سەنگینە لەگەڵ حکومەتى ناوەندى، بۆ ئەوەى گەرەنتى موچەى فەرمانبەران بکرێت بۆ ساڵى ئایندە.