جڤاتی گشتی راسپاردە و پێشنیارەکانی خۆی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد

08/11/2019

سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا تاوتوێی خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکارییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کراوە بۆ بەستنی کۆنفڕانسی نیشتیمانی و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیار و راسپاردەی خۆیان ئاڕاستەی جڤاتی گشتی کردوە.

پێشڕەو رەئوف، سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند؛ لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆیان لەسەر چەند تەوەرێک کردوە، یەکەمیان بابەتی خۆ رێکخستنەوە و ئامادەکارى بۆ بەستنی کۆنفرانسى نیشتیمانى، تەوەری دوەم بابەتی ئامادەکارى و خستنەگەڕی هەوڵەکان بو بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییانەی لە ژورەکان و رێکخەرى ژورەکاندا هەیە کە لە ماوەى رابردودا هەندێک لە ئەندامانى ئەو ژورانە بە هەر هۆکارێک بێت دەستیان کێشاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین رێگە چارە و پێشنیازیان بۆ ئەو تەوەرانە ئامادە کردوە و ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەکەن کە بڕیارە رۆژی شەممە (9/11/2019) کۆببنەوە.

جڤاتی‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جڤاتێكی‌ راوێژكارییه‌ و پێكدێت له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ پسپۆڕێتی‌ و ئه‌زمونی‌ كاری‌ له‌مێژینه‌ی‌ سیاسی‌ ده‌ستنیشان كراون، كاری‌ ئه‌م جڤاته‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌ و هه‌روه‌ها پێدانی‌ پێشنیار و راسپارده‌یه‌ به‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.


هەواڵی زیاتر